ئەنچیلۆتی یان سیمیۆنی.. مێژوو کامیان دەکاتە براوە؟

ئەمشەو شەممە، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، دێربیی مەدرید ئەنجام دەدەن.

یانەی شاهانە هەوڵی بەردەوامیدان دەدات بە ئەنجامە باشەکان و نزیکبوونەوە لە لووتکەی ڕیزبەندیی “لالیگا”، لە بەرامبەردا “هندییە سوورەکان” هەوڵدەدەن بۆ گرتنی پێگەیەکی سەرکەوتوو بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.

یارییەکەی ئەمشەو ژمارە (232)وە لە نێوان دوو زەبەلاحەکەی مەدرید لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان (171 لالیگا، 43 جامی شا، 9 چامپیۆنزلیگ، 4 جامی خولی ناوخۆ و 3 جار جامی سوپەری ئیسپانیا، یارییەک لە جامی سوپەری ئەوروپا).

مێژووی ئەنچیلۆتی و سیمیۆنی

ڕووبەڕووبوونەوەی تەکتیکی نێوان ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری ڕیاڵ و سیمیۆنیی ڕاهێنەری ئەتلەتی هەمیشە ئاگرین بووە.

ئەنچیلۆتی و سیمیۆنی (17) جار ڕووبەڕووبوونەتەوە، (13) یارییان لە قۆناغی یەکەمی ئەنچیلۆتی بووە لەگەڵ ڕیاڵ و چواری دیکەشیان لە قۆناغی نوێدا ئەنجامدراوە.

ئەنچیلۆتی حەوت بردنەوە و سیمیۆنی شەش بردنەوە، هەروەها چوار یەکسانبوونیان تۆمارکردووە، پێکهاتەکانی “کارلیتۆ” (23) گۆڵیان لە “ڕۆخی بلانکۆس” کردووە، پێکهاتەکانی “چولۆ” (19) گۆڵیان لە “مێرەنگی” کردووە.

بابەتی پێشتر

لیاو کێشە بۆ میلان دروست دەکات؟

بابەتی دواتر

مینێك لە باشووری خانەقین تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زڵاتان وازهێنان ڕەتدەکاتەوە

ئەستێرەی ناوداری سوید و یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ڕەتیدەکاتەوە وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕابگەیەنێت. زڵاتان…
زیاتر ببینە

کۆمان و بایرن گەیشتوونەتە بنبەست

یاریزانی فەرەنسی، کینگسلی کومان داواکاری خەیاڵیی لە یانەی بایرن میونشن هەبووە و بەوهۆیەوە گفتوگۆکردن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕاگیراوە.…
Total
0
Share