ڕاپۆرتێک بە ئامارێک ئاستی هەردوو ڕاهێنەری ئێستا و پێشووی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن پەپێی ئامارەکانیشبێت؛ ئاستیان نزیکە.
پەبێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، پاش ئەوەی ئەلڤارۆ ئاڕبیلوا، ڕاهێنەری ئێستای یانەی شاهانە پەیوەندی بە یانەکەوە کرد، تا ئێستا 21 یاریی ئەنجامداوە و 13 یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، حەوت یاریی دۆڕاندووە و لە تاکە یارییەکیشدا یەکسانبووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامرەکانی چابی ئەڵۆنسۆش تا ڕادەیەک لە ئاڕبیلواوە نزیکن و لە کۆی 34 یاریی 24 یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە شەش یارییدا دۆڕاوە و چوار یارییش یەکسانبووە.
هەروەها، یانەشاهانە بیر لە دوورخستنەوەی ئاڕبیلوا دەکاتەوە و چەند ناوێکیش لەبەردەم پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵدایە؛ هەروەها دەنگۆی گەڕاندنەوەی مۆرینیۆش لەئارادایە.