هەرگیز لە کاتی خۆشتندا ئەم هەڵانە مەکە

یەکێک لە باشترین و تەندروستترین کارەکانی هەر کەسێک لە رۆژەکەیدا خۆشتنێتی، کێ پێی باش نییە دوای ڕۆژێکی درێژ خۆی بشوات، بەڵام هەڵەی زۆر هەیە کە زیان بە پێست و قژت دەگەیەنێت.

هەڵەکانی خۆشتن کە دەبێت لێی دوور بکەویتەوە:

١. بەکارهێنانی ئاوی گەرم بۆ شۆردنی قژ

بەکارهێنانی ئاوی گەرم لە وەرزی زستاندا خوویەکی زۆر باو و ئاساییە، بەڵام کاریگەریی لەسەر بەهای pH ی پێستی سەر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی، هەوڵبدە قژت بە ئاوی شلەتێن یان سارد بشۆیت ئەگەر توانیت.

2 . بەکارهێنانی ئاوی گەرم بۆ جەستە

باش نییە لە وەرزی زستاندا ئاوی زۆر سارد بەکاربهێنیت بۆ خۆشتن، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵبدە زۆر دووربکەویتەوە لە ئاوی زۆر گەرم، چونکە پێستت زەیتی سروشتی نامێنێت، بەمەش وشکتر دەبێتەوە.

3 . قژ بە توندی

شتنی قژ بە توند بە ئاراستەی جیاواز دەبێتە هۆی شکاندنی تاڵەکانی قژ، بۆیە هەوڵبدە شامپۆکە بە سەری پەنجەکانت مەساج بکەیت بە فشارێکی سووک لەسەر پێستی سەر.

4 . پێش پاککردنەوە بەرهەمەکانی قژ دەموچاوت بشۆ

شامپۆ و کۆندیشنەر مادەی پارێزەری تێدایە کە دڵۆپ دڵۆپ دەچێتە سەر پێستی دەموچاوت، ئەگەر نەشۆردرێت دەبێتە هۆی خوران و هەستیاری، هەروەها بەرهەمەکانی قژ دەبنە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە، جەستە و قژت بە باشی بشۆ، پاشان دەموچاوت پاک بکەرەوە بەو پاککەرەوەیەی کە بۆ جۆری پێستت گونجاوە.

5 . خۆشتن دوای خواردن

راستەوخۆ دوای نانخواردن دەبێتە هۆی کاریگەری لەسەر هەرسکردن، لەرێگەی رۆیشتنی خوێن بۆ پێست، کاریگەری لەسەر هەرسکردن دەبێت، بۆیە پێویستە دوای ئەوەی جەستە ئاسایی دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆت بشۆیت.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك بۆ یەکخستنی ئیرادەی نیشتمانی دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

زیاتر لە حەوت ساڵە لێبڕینی شاراوە لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share