توێژینەوەیەك: جگەرەی ئەلیكترۆنی لە جگەرەكانی دیكە زیانبەخشترە

زانراوە كە جگەرەی توتن مەترسیی گەورەی بۆ سەر تەندروستی هەیە، بەڵام ئەی چی هەیە لەبارەی جێگرەوەكەیەوە كە دەوترێت باشترە لەڕووی تەندروستییەوە: جگەرەی ئەلیكترۆنی؟

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە كۆلێجی كیك-ی پزیشكیی زانكۆی كالیفۆرنیای باشوور لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامدراوە ئاشكرایكرد، جگەرەی ئەلیكترۆنی زیان بە ترشی ناوەكی ناو دەم دەگەیەنێت زیاتر لە جگەرەی ئاسایی، وەك ئەوەی سایتی FITBOOKی تایبەتمەند بە كاروباری تەندروستی و توانای جەستەیی بڵاویكردووەتەوە.

توێژینەوەكە 72 كەسی گرتووەتەوە كە بەسەر سێ كۆمەڵەدا بەشبوون: جگەرەكێشی ئاسایی، هاوتاكانیان لەوانەی جگەری ئەلیكترۆنی دەكێشێن و ئەوانەی جگەرەكێش نین.

توێژەران شیكردنەوەیان بۆ ئەو نمونانە كرد كە لە رووپۆشی ناوەوەی دەمی بەشداربووانی هەرسێ كۆمەڵەی ناو توێژینەوەكە وەرگیرابوو.

توێژینەوەكە دەریخست ترشی ناوەكیی ئەوانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكێشن زیانی بەركەوتووە بە 2.6 جار زیاتر لەوانەی جگەرە ناكێشن، لەكاتێكدا ئەوانەی جگەرەی توتن دەكێشن زیانەكەیان 2.2 زیاتر بووە لە جگەرەنەكێشەكان.

بەپێی توێژینەوەكە جۆری جگەرە ئەلیكترۆنییەكە و گیراوە بەكارهێنراوەكە و بڕەكەی رۆڵیان هەیە لە زیانەكەدا.

بەپێی توێژەران، ئەو گیراوانەی تامدارن زیانی زیاتریان بۆ سەر ترشی ناوەكی هەیە.

دەشڵێن، زیادەی بڕ و ماوەی كێشان و ژمارەی جارەكانی كێشانی جگەرە ئەلیكترۆنییەكان ئاستی زیانەكان زیاتر دەكەن.

جگەرە كێشان هۆكارە بۆ چەندین نەخۆشیی درێژخایەن و مەترسیداری وەك هەوكردن و شێرپەنجە.

بابەتی پێشتر

یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

یاریزانێکی تری بەرشلۆنە توشی پێکان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێكی ژێرنینۆكی ژیانی گۆڕی

ژنێكی ئەمریكی دوای ساڵانێك لە دەركەوتنی هێڵێك لەژێر نینۆكی پەنجەیەكیدا، دەركەوت دووچاری شێرپەنجە بووە. ماریا سیلڤیا ژنێكی ئەمریكییە،…
Total
0
Share