بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بانکی ناوەندی بڕیاری نوێ دەدات

بانکی ناوەندی عێراق

بە مەبەستی رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخەکەی بانکی ناوەندی کۆمەڵێک بڕیاری نوێ دەدات و رێوشوێنەکان لە بازگە و خاڵە سنوورییەکان توندتر دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی و بەڕێوەبەری بانکەکان رایگەیاند، “بانکی ناوەندی تەنها دەسەڵاتی چاودێریکردنی سەراف و بانکەکان و پشکنینیانی هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “گواستنەوەی نەختینە چ دینار بێت چ دۆلار یان هەر دراوێکی دیکە لە ناوخۆی عێراقدا رێگەپێدراوە، بەڵام بردنە دەرەوەی پارە لە خاڵە سنوورییەکان تا 10هەزار دۆلار رێگەپێدراوە، رێوشوێنە ئەمنییەکان لە بازگە و خاڵە سنوورییەکان رێوشوێنی توند گیراوەتە بەر بەمەبەستی رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی پارە”.

 

بابەتی پێشتر

دادگای فەرەنسا لە بارەی دۆسیەکەی سەعد موجەرد بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک موسڵی هەژاند و لە هەولێر و دهۆک هەستیپێکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share