كەمێك پێش ئێستا بومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەیەكی توركیای هەژاند.
كاتژمێر 6:53 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر لە شاری هاتای لە توركیا روویداوە.
تائێستا زەرەر و زیانەكانی بومەلەرزەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەو ناوچەیە نەزاندراوە و لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز ئەو شارەی هەژاندووە.