لە هێرشێکی داعشدا 10 کارمەندی کێڵگەیەکی نەوتی لە سوریا کوژران

وێنەی ئەو پاسەی کارمەندەکانی تێدا بووە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەی کارمەندانی کێڵگەیەکی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دیرەزور، داعش هێرشیکردە سەر پاسی کارمەندەکان و 10 کارمەند کوژران و کەسێکی دیکە بریندار بوو.

ئاژانسی سانای حکومەتی سوریا ئاشکرایکرد، کارمەندەکان کاتێک لەسەر کێڵگەیەکی نەوتی لە دیرەزور گەڕاونەتەوە، چەکدارانی داعش هێرشەکەیان ئەنجامداوە و ئەو 10 کەسە کوژراون.

پارێزگای دیرەزور لە سوریا ناوەندی چالاکی چەکدارانی داعشە لەو وڵاتە و لەدوای کۆتایهێنانی دەسەڵاتی داعش، ئەو چەکدارانە لەو ناوچانە ماونەتەوە.

هۆکاری گیرسانەوەی چەکدارەکان لەو ناوچەیەدا، بوونی ڕووباری فوراتە، کە ژینگەیەکی لەبارەی دروستکردووە بۆ مانەوە و خۆشاردنەوەی چەکداران.

تا ئێستا چەندینجار هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و چەندین چەکداریان دەستگیردووە، بەڵام هێشتا ناوچەکە شوێنی چالاکی چەکدارەکانە.

بابەتی پێشتر

چۆن خەیاڵەکان دەبن بە ڕاستی؟!

بابەتی دواتر

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share