فۆرمی خۆراکی هاوڵاتییان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

وەزیری بازرگانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لە داهاتوودا فۆڕمی خۆراک دەکەنە ئەلیکترۆنی.

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ لە لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پێشوازیمان لە ئەسیر غوریر وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ کرد و پێیراگەیاندین، لە داهاتوودا فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتییان بە ئەلیکترۆنی دەکەین”.

ئاماژەی بەوە کرد، “بە وەزیری بازرگانیمان ووت کە کارمەندانی کۆمپانیاکانی خۆراک لە سلێمانی لە ئێستادا مانیان گرتووە بەهۆی خەرجنەکردنی شایستەکانیان داوامانکرد حکومەتی فیدڕاڵ مافی ئەو کارمەندانە بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوی ژمارە  77ی خۆمانمان پێدا، وەزیری بازرگانی پێووتین ڕۆژی شەممە وەفدێکی وەزارەت سەردانی هەولێر دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە”.

باسیلەوەش کرد، “لە ساڵی رابردووەوە نوسراومان کردووە بۆ وەزارەتی بازرگانی بە مەبەستی ناردنی بەشە ئاردی دوو مانگی دواخراوی پارێزگاکانی هەرێم، وەزیری بازرگانی رایگەیاند کە ناتوانن ئەو دوو بەشە دابەش بکەن و دواکەوتنی بەهۆی کابینەی پێشوو بووە، بۆیە بڕیارماندا کە بە فەرمی سکاڵایان لەسەر بکەین لای سەرۆک وەزیران لە پای ئەو دواکەوتنە”.

 

بابەتی پێشتر

هالاند بۆ مباپێ: خۆزگە نەرویجی دەبوویت

بابەتی دواتر

رووداوێک لە شەقامی سالم برینداربوونی کەسێکی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و عێراق پابەندبوونی خۆیان بۆ هاوکاریی ئەمنی و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردەوە

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەفدیی ئەمنی عێراق رایگەیاند، واشنتۆن و بەغداد پابەندبوونیان بە…
Total
0
Share