بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی دەربارەی دەرچووانی تیروپشکی حەجی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ حه‌جی 2026 ناویان له تیروپشكی حاجیان ده‌رچووه به زووترین كات سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومرە بكه‌ن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
هەروەها پێوسیتە کۆمەڵێک پێداویستی لەگەڵ خۆیان بهێنن، کە بریتین لە:
– ئامادەکردنی تێچووی حەج کە بریتییە لە حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینار.
– پاسپۆرتی رەسەن، كۆپییه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ له پاسپۆرت، كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوامۆڵەت پێنجشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2025ە، هەرکەسێک دوابکەوێت خۆی بەرپرسیاردەبێت.