وەزیری دارایی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران: 400 ملیارەكەمان بۆ هەرێم نەناردووە

لە نووسراوێكدا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزیری دارایی دەڵێت، 400 ملیار دینارەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە 3073 لە 20ی شوبات كە بە واژووی تەیف سامی، وەزیری دارایی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە لە وەڵامی نووسراوی پەرلەمانتارێكدا دەڵێت، بڕی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردراوە.

كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا 200 ملیار دینار بۆ دوو مانگ رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام بەهۆی بڕیارێكی دادگای فیدراڵییەوە بڕیارەكە جێبەجێنەكرا.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە بەدیعە دارتاش كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share