رۆژنامەنووسێک لە کاتی رووماڵکردنی تاوانێکدا دەکوژرێت

رۆژنامەنووسێکی یەکێک لە تەلەفزیۆنە ئەمریکییەکان گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەشیان برینداربوو، لەکاتێکدا رووماڵی رووداوێکی تەقەکردنیان دەکرد لە فلۆریدا، کە تێیدا ژنێک و کچێکی تەمەن نۆ ساڵان کوژرابوون.

ئێوارەی چوارشەممە، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ هێرشی کردە سەر ژنێکی بیست ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا و تەقەی لێکرد و کوشتی .

دوای ئەوەی دوو رۆژنامەنووسی کەناڵی ناوخۆیی ” Spectrum News 13″ بۆ رووماڵکردنی رووداوەکە گەیشتنە شوێنی تاوانەکە، لەوکاتەدا تەقەیان لێکرا و یەکێکیان کوژرا و یەکێکی دیکەشیان بریندار بوو.

پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاندووە کە ئەو دوو رۆژنامەنووسە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون کە نزیکە لە شوێنی تاوانەکە و ئۆتۆمبێلەکە تابلۆی لەسەر نەبووە کە دەریدەخات هی میدیاکانە کاتێک تەقەیان لێکرا.

تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا هێرشبەرەکە بە ئەنقەست رۆژنامەنووسانی کردۆتە ئامانج یان نا.

دوای تەقەکردن لە رۆژنامەنووسەکان، هێرشبەرەکە بەرەو ماڵێکی نزیک هەڵاتووە، لەوێ تەقەی لە دایکێک و کچە نۆ ساڵانەکەی کردووە.

کچەکە گیانی لەدەستداوە و دایکی بە سەختی بریندار بووە.

دواتر پۆلیس تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد، کە بە وتەی خۆیان هاوکار نەبووە لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسا.

بەپێی وتەی دەسەڵاتداران، ئەو تۆمەتبارە پێشینەی تاوانکاری هەیە کە بریتییە لە بەکارهێنانی چەکی ئاگرین، دەستدرێژیکردن بە چەکی کوشندە، دزیکردن و تۆمەتی کوشتنی لەسەر بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share