وەزیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەی توركیاوە بەرزبووەوە.
سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەی توركیاوە گەیشتە 43هەزار و 556 كەس و راشیگەیاند، 80%ی ناوچەكانی بومەلەرزە تێیاندا روویداوە زیانیان بەركەوتووە.
ئاشكراشیكرد، لە ماوەی دوو مانگدا 100 هەزار خانووی كۆنتێنەر بۆ زیانلێكەوتووان دابیندەكەین.