هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر 213 پارچە دەمانچەدا گرت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەڵێت، دوو قاچاخچیی چەكیان دەستگیركردووە و دەستیانگرتووە بەسەر 213 پارچە دەمانچەدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی دەربەندیخان لەسەر باندێکی قاچاخچی کە کاریان گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بوو بە شێوەیەکی نایاسایی، دواتریش مەبەستیان بوو بە شێوەیەکی قاچاخ رەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان بکەن، ئەندامانی باندەكە دەستگیركراون.

ئاشكراشیكردووە، دەستگیركردنەكە بە بڕیاری دادوەری قەزای دەربەندیخان بووە و لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان لە ماوەیکی کەمدا هێزەکانیان لە ئاسایشی دەربەندیخان، توانیویانە دوو کەس دەستگیربکەن و دەستگیراوە بەسەر 213 پارچە دەمانچەدا.

راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دوو تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 21ـی چەک راگیراون.

بابەتی پێشتر

یەكێتی: دادگای ژێر دەستی پاراستن با لاهور جەنگی بە هاوسەرۆكی پارتی دیاریبكات

بابەتی دواتر

بۆچی لە ئێستادا نووسراوەكەی لاهور جەنگی بورهان بڵاودەكرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share