وەزارەتی ناوخۆ: هەر کەسێک هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە 10 ساڵ زیندانی دەکرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە بە زیندانی کردنی هەرکەسێک کە هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی دەستپێکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، “بەشی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆکان هەڵمەتێکی هۆشیارییان لە چوارچێوەی ناوچەی (سبع ابکار) لە بەغداد ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو ماوەیەدا لەگەڵ هاوڵاتییانیان بە سروشتی دەنگۆکان و هۆکارەکانیان و ئەگەری ڕێگاکانی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەیان لە کۆمەڵگادا ئاشناکرد.

ئاماژە بەوەکراوە، هەر کەسێک لە کاتی قەیرانەکاندا هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری بڵاوبکاتەوە بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی دەکرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێنەوە زۆرجار سەرچاوەکانیان نادیارە، داواش لە هاوڵاتییان دەکات لە سەرچاوە فەرمییەکان دڵنیایی وەربگرن و باوەڕ بەو دەنگۆکان نەکەن.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک عێراقی هەژاند

بابەتی دواتر

نزیکەی 300 کیلۆگرام زەنجەبیلی خراپبوو لەناوبرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share