ئەمڕۆ جارێکی دیکە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەبەردەم بینای حکومەتی راسپاردە گردبوونەوە، بەڵام ئامادەنەبوون وەڵامیان بدەنەوە.
یەکێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حکومەت بە ناوی چاکسازییەوە مووچەی ئێمەیان بڕیوە، دەبوایە ئێمە یەکێک بووینایە لە سمبولەکانی کوردستان، بەڵام ئەوان هاتن دەستیان بۆ 250 هەزار دیناری موچەکانی ئێمە برد”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “دوو رۆژە ئێمە لێرەین، بەڵام وەڵاممان نادەنەوە، بەڵام ئێمە لێرە ناڕۆین تا مووچەکانمان وەک رابردووی لێنەکرێتەوە وازناهێنین”.
ئاشکراشیکرد، “ئێمە 290 کەسین مووچەکانمان بڕاوە، مووچەی 80 کەسیان چاکراوەتەوە بەڵام هی ئێمە وەک خۆیەتی”.