حكومەتی راسپاردە ساڵانە زیاتر لە 168 ملیار دینار لە مووچەی مامۆستایان دەبڕێت

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت، “هه‌موو مانگێك (60 بۆ 100) هه‌زار دینار لێبڕ‌ینی داپۆشراو له‌ مووچه‌ی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش خه‌مێكی تری مامۆستایانه‌”.

ئه‌و لێبڕ‌ینه‌ شاراوه‌یه‌ی مووچه‌ كە له‌لایه‌ن حكومه‌تی راسپاردەوە دەكرێت، بەپێی وتەی عه‌بدولواحید محه‌مه‌د بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ “پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان راگیراوه‌ و بۆ هه‌ر مانگێك ئه‌و بڕ‌ه‌پاره‌یه‌ به‌ شاراوه‌یی ده‌بڕ‌درێت”.

راشیگەیاند، (170) هه‌زار مامۆستا به‌ هه‌موو قۆناغه‌كانه‌وه‌ هه‌ن هه‌ر له‌ مامۆستایانی باخچه‌ی ساوایانه‌وه‌ تا ئاستی زانكۆ و په‌یمانگەكان، بۆ هه‌ر مانگێكیش (60 بۆ 100) هه‌زار دینار لێبڕینی شاراوە هەیە و بەوەش ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 100 ملیار و 800 ملیۆن بۆ 168 ملیار دینار لێبڕین.

بابەتی پێشتر

شارەزایان: بومەلەرزە لە تورکیا تا یەک ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی ھەرێم: تاقیگەی بایۆلۆجیی دی ئێن ئەی-ـمان ھەیە و پشکنینی باوکایەتی ئەنجامدەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share