شارەزایان: بومەلەرزە لە تورکیا تا یەک ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت

پێدەچێت شەپۆلی بوومەلەرزە مەترسیدارەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی پێ نەیەت، زانایانی جیۆلۆجی رایانگەیاند، “رووبەڕووی زریانێکی نوێی بومەلەرزە دەبینەوە”، دوای ئەوەی دوو بومەلەرزە لە تورکیا روویاندا، دەڵێن، بومەلەرزە مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتە ئەگەری هەیە تا ساڵێکی دیکە بەردەوام بێت.

شارەزایان دەڵێن، ئەم زریانە ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە پلێتی ئەنادۆڵ و پلێتی عەرەبی لە دۆخی سەقامگیریدان، ئەم بوومەلەرزانەش ئاماژەن بۆ ئەوەی ناوچەکە ئێستا ئارام نابێتەوە بۆ ماوەی نۆ مانگ یان تەنانەت تا ساڵێکیش بەمجۆرە بەردەوام مەترسیی بومەلەرزەی مەترسیدار هەیە، ئەمەش بەپێی فرێکوێنسییەکانی بومەلەرزە لە ناوچە چالاکەکانی بومەلەرزەدا دەستنیشاندەکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بومەلەرزەیەی دوێنێ، دووشەممە، هاتای هەژاند، بەرەو باشوور، ناوچەیەکی پڕ لە شلەی قووڵە کە دەتوانێت بگاتە قووڵایی زیاتر لە 10 یان 50 کیلۆمەتر و رەنگە ببێتە هۆی فۆکەسی بومەلەرزەیی، ئەمەش بەهۆی ئەو وزەی پۆتانسێلییەوە کە هەیبووە هێشتا بەتاڵ نەبووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە دوای دوو بومەلەرزە گەورەکەوە تا ئێستا شەش هەزار بومەلەرزەی دیکە روویانداوە.

بەڵام روونیدەکەنەوە کە دەردانی وزە، سەرەڕای زیانەکانی هێشتا ئەرێنییە، “تا ئێستا 20 پاشلەرزەی دوای بومەلەرزەکەی دوێنێ تۆمارکراون، کە یارمەتیدەرە بۆ دەردانی ئەم وزەیە”.

ئەو بومەلەرزەیە پلەی 6.3 بووە بە پێوەری رێختەر کە لە شاری هاتای باشووری تورکیا لە نزیک سنووری سوریای روویدا، بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، روسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شـ.ـەڕ لە…
Total
0
Share