پۆرتوگالییەکان لە کریستیانۆ هەڵگەڕانەوە !

بەپێچەوانەی بۆچوونەکانەوە، میدیاکانی پۆرتوگال ڕەخنە ئاراستەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکەن و پێیان باشە لە پێکهاتەی سەرەکی دووربخرێتەوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی لەزاری “ئابۆلا”ی پۆرتوگالییەوە ئاشکرایکردووە، لە یاریی نێوان پۆرتوگال و ئیسپانیا بۆ دیاریکردنی جەمسەری قۆناغی نیوەی کۆتایی “نەیشن لیگ”، هاندەرانی پۆرتوگال پێیانوایە کریستیانۆ یەدەگ بێت باشترە، نەک بە شێوەی سەرەکی یاریبکات و سوودی بۆ پێکهاتەکەیان نەبێت.

ڕۆژنامە پۆرتوگالییەکە نووسیویەتی، “کەمێک لە ڕۆناڵدۆ و زۆر لە پۆرتوگالەوە پێشکەش دەکرێت، بەهۆی کەمی ڕێژەی بەشداریکردن و گۆڵەکانییەوە لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا، باشترە کریستیانۆ لە یاریی ئیسپانیا بەشداری نەکات، باشتریشە برونۆ فێرناندێز بکرێت بە کاپتن.”

ماڵپەڕی “ئابۆلا” لەو بارەیەوە ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە، لە سەددا 57ی پۆرتوگالییەکان دەنگیانداوە بە دوورخستنەوەی کریستیانۆ لە پێکهاتەی سەرەکی وڵاتەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید پلانی "سەنتەری ئەوروپا"ی کار پێکرد

بابەتی دواتر

لە هەشت مانگدا 400 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share