ئەمریکا وەڵامی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر دەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وەلامی هێرشە موشەکییەکانی سەر ناوەندەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدرێتەوە، بەڵام لەشوێن و کاتی گونجاودا.

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەمریکا هێرشەکان بەجدی وەردەگرێت، جۆبایدنی سەرۆکیش ئەم هێرشانە بەجدی وەردەگرێت و بڕیاردراوە لە شوێن و کاتی گونجاودا وەڵام بدرێتەوە”.

بە وتەی بەرپرسە ئەمریکییەکە  لە ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەدا هاوبەشە عێراقییەکانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.

لە دوای هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر، لە ڕۆژی 15 ی شوبات، شەوی ڕابردوو22 ی شوبات جارێکی دیکە موشەک ئاڕاستەی ئامانجە ئەمریکییەکان کرا لە بەغداد و بەهۆیەوە چەند موشەکێک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزکرا و لە نزیک ماڵی، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتەخوارەوە.

لە کاتی هێرشەکانی سەر ناوچەی سەوز لە شەوی ڕابردودا زیانێکی مادی زۆر بەر ناوچەکە گەیشت و شەش ئۆتۆمبیل سویان.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت تا دێت بەرز دەبێتەوە

بابەتی دواتر

هادی عامری داوا دەكات نێردە دێپلۆماتییەكان بپارێزرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share