دەزگای ئافادی توركیا داوا لە دانیشتووانی شارەكانی سەر دەریای ناوەڕاست دەكات لە كەناراوەكان دووربكەونەوە.
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) لە راگەیەندراوێكدا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی كرد لە كەناراوەكان دووربكەونەوە وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزی لە مەترسیی ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی رووی دەریا بۆ 50 سانتیمەتر.
لای خۆیەوە ناوەندی ئۆرۆناوەند بۆ تۆماری بومەلەرزە هۆشداریدا لە مەترسیی روودانی شەپۆلی تسۆنامی لە توركیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، یۆنان و پورتوگال، بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەمشەوی پارێزگای هاتای توركیاوە.
میدیاكانیش بڵاویانكردەوە، هۆشداری لەبارەی تسۆنامی لە هەریەك لە یۆنان، فەرەنسا و ئیتاڵیا دراوە كە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا دەڕوانن.
ئەمشەو دوو بومەلەرزەی بەهێز پارێزگای هاتای لە توركیا گرتەوە، یەكەمیان كاتژمێر 08:04ی بە گوڕی 6.4 پلە روویدا و ناوەندەكەی شارۆچكهی دهفنه بوو، دووەمیش بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر و ناوەندەكەی شارۆچكهی سامانداغ بوو.