ئەمریکا و چین لەسەر دیداری جۆ بایدن و شی جینپینگ رێککەوتن

بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ڕێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان جۆ بایدن و شی جینپینگ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی هاوکاری ئابوری ئاسیا و زەریای هێمن.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە هەریەکە لە واشنتۆن و پەکین بەشێوەیەکی سەرەتایی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ سەرۆکی چین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی هاوکاری ئابوری ئاسیا و زەریای هێمن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکان، کە بریتییە لە دیاریکردنی ڕۆژ و شوێنی کۆبوونەوەکە لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە کۆبوونەوەکە”.

پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە کۆشکی سپی کۆبووەوە و گفتوگۆیەکی یەک کاتژمێری لەگەڵ ئەو بەرپرسە چینییە ئەنجامدا، سەبارەت بەو کۆبوونەوەیەش، جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن دیدارەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین بە پێشهاتێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ دەزانێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا مانۆڕی دەستپێكردووە، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت، هێزی ئەتۆمیی بەریتانیا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.…
Total
0
Share