بکوژی گەنجەکەی گەڕەکی شۆڕجەی کەرکوک دەستگیرکرا

ئەمشەو تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی ئەو گەنجەی شەوی رابردوو تەرمەکەی لە گەڕەکی شۆڕجەی کەرکوک دۆزرایەوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، ” ، لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژی ئەو گەنجەی شەوی رابردوو لەگەڕەکی شۆرجە لەلایەن چەکدارێکەوە کوژرا دەستگیربکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

شەوی رابردوو لە گەڕەکی شۆڕجەی کەرکوک گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لەلایەن کەسێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: کابینەی نۆ بە ناوی رێکخستنەوەی باج زۆرترین پارە لە خاوەن کارەکان وەردەگرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی: هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share