مردن بە هۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی شەشی ئەم مانگەی تورکیا گەیشتە زیاتر لە 41 هەزار و سوریاش گەیشتە زیاتر لە هەزار کەس.
دەستەی كارەسات و بەهاناوەچوونی توركیا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی شەشی ئەم مانگە لە تورکیا گیانیان لەدەستدا گەیشتە 41 هەزار و 156 کەس.
لای خۆیەوە حکومەتی سوریا ئاشکرایکرد، “ژمارەی ئەو کەسانەی بە مردوویی لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکان دەرهێندراونەتەوە گەیشتووەتە هەزار و 414 کەس و دوو هەزار و 357 کەسیش برینداربوون.
بە پێی ئامارێکی تەندروستی جیهانیش ژمارەی ئەو کەسانەی کە زەرەرمەندبوون 23 ملیۆن کەس بووە.