ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، کارەکانی بەشی مۆڵەت دەستپێدەکەنەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “دوای تەواوبوونی چاکسازی و ئەپدەیتکردنی بەرنامەی بەشی مۆڵەت، سبەینێ سێشەممە بەشی مۆڵەت بە شێوەیەکی ئاسایی دەستدەکاتەوە بە کارەکانی و راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان”.

ئەو هاوڵاتییانەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو مامەڵەکانیان تەواونەکرابوون، هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، دەتوانن سبەینێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە هاوڵاتییان دەتوانن ئەمشەو کاتژمێر 07:00 لە رێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانییەوە نۆرە بگرن بە مەبەستی وەرگرتنی کۆدی ئەلیکترۆنی بۆ سەردانکردنی بەشی مۆڵەت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر لەبارەی ئەو كەسەی شەوی رابردوو تەقەیكرد روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

تورکیا ئامارێکی نوێی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share