بایرن بێکێشە نییە.. کورسییەکەی ناگیلسمان لەسەر ئاگرە

هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی جولیان ناگیلسمان بەرامبەر داوەری یاریی نێوان بایرن میونشن و بوروسیا مونشنگلادباخ، کێشەی ناوخۆیی لە یانە باڤارییەکە دروستکردووە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەڵمانیا، دوای دۆڕاندنی بایرن بە گلادباخ و کارتە سوورەکەی دایۆت ئوپامیکانۆ، ناگیلسمان وشەی نەشیاوی بەرامبەر توبیاس فیڵز و یاریدەدەرەکانی بەکارهێناوە، تەنانەت دوای یارییەکەش چووەتە ژوورەکەیان و توڕەیی پێوە دیاربووە.

“بێلد سپۆرت” نووسیویەتی، سەرەڕای داوایلێبوردنکردنی ڕاهێنەرەکە، بەڵام هیچ پاساوێک پاکانەی بۆ ناکات، بەڵکو ئیدارەی بایرن چاوەڕوانی ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمان دەکەن، لە دوای ئەو یارییە بڕیار لەبارەی ناگیلسمانەوە دەدرێت.

بڕیارەکە ڕوون نییە، سزادانە، یاخود دوورخستنەوە، بەڵام بێگومان لەم ساتە هەستیارەدا کاریگەری لەسەر ئاستی پێکهاتەی یانە ئەڵمانییەکە و بیرکردنەوەی خودی ڕاهێنەریش جێدەهێڵێت..

بابەتی پێشتر

چۆن بایدن بە نهێنی خۆی گەیاندە کیێڤ؟

بابەتی دواتر

ڕیزبەندیی پێڵاوی زێڕین: هالاند ڕکابەرانی بەجێهێشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share