مانگی هەنگوینی توخێل و سەرۆک کۆتایی هات

دۆڕاندنی چێڵسی بە ئەنجامێکی قورس بەرامبەر ئارسیناڵ، کۆتایی بە خۆڕاگریی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری چێڵسی هێنا.

دوای شکستی “بلوزی لەندەن” بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام، تۆماس توخێلی ڕاهێنەری چێڵسی ڕایگەیاند، “پەیامێکی بە پەلەمان هەبوو بۆ کڕینی یاریزانی کوالێتی بەرز، هەروەها بوونی چەندین یاریزانی کوالێتی بەرز.”

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە دەڵێت، “چەندین یاریزانمان هەیە کە کوالێتییان بەرزە، بەڵام ئێمە هێندەی یانەکانی دیکە کێبڕکێکار نین و ئەمڕۆ بە چاوی خۆتان دەتوانن ئەو جیاوازییە ببینن.”

سەرچاوەکانی بەریتانیا پێیان وایە، مانگی هەنگوینیی نێوان توخێل و تۆد بۆیلی خاوەنی نوێی چێڵسی کۆتایی هاتووە، بەهۆی فرۆشتنی چەندین یاریزان و نەکڕینی جێگرەوەکانیان ستافی هونەری هەست بە بێزاری دەکەن، ڕەنگە لە داهاتوودا هەڵوێستی توند و ڕوونتریان بۆ سەرۆکایەتی یانەکە هەبێت.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ مکوڕە و یەک ڕێگەچارەی ماوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. دەرماڵەی خوێندكاران خەرجدەكرێـت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share