ناونووسینی ئەلیكترۆنی بۆ مووچەی خێزانە كەمدەرامەتەكان دەستیپێكرد

ئەمڕۆ دووشەممە ناونووسین بە شێوازی ئەلیكترۆنی بۆ چەند توێژێك دەستیپێكرد و هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، ناونووسینی ئەلیكترۆنی بۆ مووچەی ئەو توێژانەی یاسای دەستەی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە دەستیپێكرد.

بەپێی یاساكە، منداڵانی بێباوك، ئەو ژنانەی هاوسەرەكانیان مردوون و ئەوانەشی جیابوونەتەوە، لەگەڵ هاوژینی پیاوانی بێسەروشوێنبوو، كچانی بەتەمەن و ئەو ژنانەشی كە هاوسەرەكانیان بەجێیانهێشتوون سوودمەن دەبن و مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتییان بۆ دەستەبەردەكرێت.

بابەتی پێشتر

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە<br>تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان بەرەو كوێ؟<br>ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە داواكارییەكی لە ئێران هەیە

باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ئاشكرایدەكات، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان داوایكردووه‌، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، ئێران ئاسایشی عێراق بپارێزێت. ئیرەج…
Total
0
Share