پێکانەکەى نێیمار هیچ شکاوییەکی تێدا نییە و پێشبینی دەکرێت 10 بۆ 15 ڕۆژ لە یارییکردن دووربکەوێتەوە.
لە یارییەکەى پاریس بەرامبەر لیل هەردوو یاریزان نێیمار و نۆنۆ مێندێز توشی پێکان بوون.
میندێز پێکانەکەى سووکەو هەفتەى داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ یارییکردن.
بەڵام پێکانەکەى نێیمار کەمێک قورسترە و وەرگەڕانە لە پاژنەى پێیدا کە هەموو جارێک دوچاری دەبێت.
تیمی پزیشکی دەڵێت هیچ شکاوییەک لە قاچی نێیماردا نییەو ئەگەر هەیە 10 بۆ 15 ڕۆژ دووربکەوێتەوە.
بەوەش چانسی بەشداریکردنی لە یارییەکەى بایرن میونشن دەبێت.