ماسیمۆ ئالێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس پێیوایە نهێنی سەرکەوتنیان بەرامبەر سپیزیا یاریی کردن دیماریا بووە.
ئالێگری سوپاسی کرد بۆ ئەو ئاستە بەرزەى لەو یارییەدا پێشکەشی کردووە.
ڕاهێنەرەکەى یۆڤانتۆس پێیوایە ئەوان تواناى گەڕانەوەیان هەیە بۆ ڕیزەکانی پێشەوەى ڕیزبەندی.
یۆڤانتۆس ئێستا 32 خاڵی هەیە و لەپلەى حەوتەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت.