بەهۆی بومەلەرزەکەوە کاڵای تورکی لە عێراقدا کەمی کردووە

بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەمدواییەی تورکیا کاڵای تورکی لە سەرتاسەری عێراقدا کەمبووەتەوە و ژووری بازرگانیی عێراق دەڵێت، سەرجەم بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیانیان بەرکەوەتووە.

حەسەن شێخ زەینی جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق رایگەیاندووە، کاریگەریی نەرێنیی بەرچاوی بوومەلەرزەکەی تورکیا لەسەر بازاڕەکانی عێراق هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانەی باشووری تورکیا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە لە گرنگترین بوارە پیشەسازی و بازرگانییەکانی تورکیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی وەستانی کارەکانی گواستنەوەی بار و گواستنەوەکانی دیکەوە، بەشێک لە کەرەستەی تورکی کەمبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی کاریگەریی لەسەر زۆرێک لە رێگا وشکانییەکان دروستکردووە، ئەمەش بووە هۆی راگرتنی زۆرێک لە کارە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەو بەرپرسە عێراقییە دەڵێت، لەنێو ئەو کاڵایانەی کەمبوونەتەوە بەرهەمی خۆراکی و پێداویستیی رۆژانە و پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنان، جگە لە کێشەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی دارایی بوون.

عێراق یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکان بۆ تورکیا، بە پێی داتاکانی ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیا، دوێنێ یەکشەممە ئاشکرایانکردووە، هەناردەی تورکیا بۆ ئەم وڵاتە لە مانگی یەکی رابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی 671.2 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پێشتر

هێزەکانی کۆماندۆ دوای شەش مانگ رفاندنی هاوڵاتییەکیان لەدەستی داعش رزگارکرد

بابەتی دواتر

کەشناسی: سبەینێ بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share