لە ناوبازاڕی سلێمانی پرۆژەیەكی كاره‌با جێبەجێدەکرێت

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “لە ناوبازاڕی سلێمانی  پرۆژەیەكی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له‌ 200 ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌بڕی زیاتر له‌ 200 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە ناو بازاڕی سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای سلێمانی جێبەجێدەكرێت.

باس لەوەشدەکات، “پرۆژه‌كه‌ لە دوو بەش پێكدێت، بەشی یەكەم بریتییه‌ له‌ گۆڕینی محاویلەی 1000 كەی ڤی ئەیی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە پشت قائیمقامیەت، بەشی دووەمیش بریتیە لە چاكسازییكردن و رێكخستنه‌وه‌ی تۆڕی كارەبای بازاڕی دارەسووتاوەكە لەسەر فیدەری 303 ی یارمەتیدەری وێستگەی ناوەندی شار.

کارەبای سلێمانی دەڵێت، بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 201 ملیۆن و 41 هەزار دینار و لە ماوەی 65 رۆژدا تەواودەکرێت.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share