بانكی ناوەندیی عێراق: بە سیستمی نوێ دۆلار دەفرۆشرێت

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە بە سیستمی نوێ دۆلار دەفرۆشرێت و سیستمەكەش خۆی لە فرۆشتنی دۆلار بە سەكۆی ئەلیكترۆنی دەبینێتەوە و هاوكات هۆشداری بە بانك و كۆمپانیاكانی خاوەن مۆڵەتیش دەدات.

بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، “لە سبەینێ دووشەممەوە بە سەكۆی ئەلیكترۆنی دۆلار دەفرۆشرێت و هەر بانك و كۆمپانیایەكی خاوەن مۆڵەت ئەو سەكۆیە بەكارنەهێنێت دووردەخرێـتەوە و بەشە دۆلاری هەفتانەی پێنادرێت”.
لە ماوەی رابردوودا بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گرتەبەر و لەلایەن حكومەتی عێراقیشەوە بڕیاردرا بەهای 100 دۆلار دابەزێندرێت بۆ 132 هەزار دیناری عێراقی.
بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ مەدرید 1-0 ئەتلەتیکۆ بلباو

بابەتی دواتر

كارەبای سلێمانی: ئێستا دەتوانن لەبەردەم ماڵەكان پارەی كارەبا بدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share