لە درەنگانی ئەمشەودا تاوەبارانی بەخووڕ و تەرزە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە درەنگانی ئەمشەودا تاوەبارانی بەخووڕ و تەرزە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند، لە ئێستادا بارستە هەوری چڕی كەڵەكەبووی باراناویی ئاسمانی ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگاكانی دهۆك، ئەنبار، و ناوەڕاست و باشووری عێراق هەیە كە هەڵگری تاوە بارانی بەخووڕە.

دەشڵێت، “درەنگانی ئەمشەو كاریگەرییەكەی دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و تاوەبارانی خووڕ و هەورەبروسكەی بەهێز و لە هەندێك شوێن تەرزەی لەگەڵدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی…
Total
0
Share