(ڤیدیۆ) مێسی لە کۆتا ساتدا سێ خاڵی بۆ پاریس گەڕاندەوە

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی زەحمەتی بەرامبەر بە لیل تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای “پارک دی پرینس” میوانداریی یانەی لیل-ی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ (4-3) لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کریستۆف گالیتێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی 11 و 17، 87، 93 لەلایەن کیلیان مباپێ (دوو گۆڵ)، نێیمار، مێسی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی لیل لە خولەکەکانی 24، 58، 69 لەلایەن بافۆدی دیاکیتی، جۆناسان دەیڤید، جۆناسان بامبا-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پاریس سان جێرمان بە (57) خاڵەوە لە لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1 بەردەوام بوو، یانەی لیل بە (41) و چووە پلەی پێنجەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.…
Total
0
Share