بومەلەرزە دەوڵەتێکی عەرەبی هەژاند

بنکەی تۆماری بومەلەرزەی سوڵتاننشینی عومان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

بنکەی تۆماری بومەلەرزەی سوڵتاننشینی عومان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر شاری دەقمی لە کەناراوەکانی دەریای عەرەب هەژاندووە”.

بومەلەرزەکەی سوڵتاننشینی عومان لە دوای ئەو زنجیرە بومەلەرزە بەهێزە دێت کە تورکیا و سوریای گرتەوە و نزیکەی 50 هەزار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 100 هەزار کەسیش برینداربوون.

 

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل دڵی دیمەشقی کردە ئامانج و 15 کەس کوژران

بابەتی دواتر

کۆرپەیەکی فڕێدراو سەگی بێلانە تەرمەکەی دەدۆزنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئازه‌ربایجان درێژكرده‌وه‌

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ خاكى ئازه‌ربایجاندا درێژكرده‌وه‌. به‌پێی هه‌واڵى میدیا نێوخۆییه‌كانى توركیا، له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى…
Total
0
Share