راوێژكاری سودانی بۆ ئێستا:
چەندین بەرپرسی گەندەڵ لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنینەوە

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەوڵەكانی حكومەت بۆ “گەڕاندنەوەی گەندەڵكاران و پارە دزراوەكان بۆ وڵات” ئاشكرادەكات و دەڵێت، “نووسراو بۆ وڵاتان دەنێرین”.

هیشام ركابی راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، دۆسیەی چەندین بەرپرس و كەسی تێوەگلاو لە گەندەڵییان ئامادەكردووە و ناوەكانیانیان داوە بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بۆ ئەوەی بیاننێرێت بۆ وڵاتان.

روونیكردەوە، “ئەو كەسانە هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناوەكانیان دەدات بەو وڵاتانە و داوای رادەستكردنەوەیان دەكەین”.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، دوو كەس كە تۆمەتبارن بە گەندەڵیكردن، لە عوممانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.

راوێژكارەكەی سودانی لەو بارەیەوە وتی، “بە سەرپەرشتیی خوودی سەرۆك وەزیران، پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارە براوەكانی عێراق و هێنانەوەی گەندەڵكاران بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئێڤەرتۆن 1-0 لیدز یونایتد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان بە گۆڵێکی بێوەڵام لە مۆنزای بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنەکەی حەلبوسی پڕدەکرێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێرێت. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچەی خانەشنینان لەگەڵ عێراق وەفدێكیان…
Total
0
Share