نیوکاسڵ دەستبەرداری گیمارێش دەبێت؟

دوو یانەی زەبەلاحی خولی نایابی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی برونۆ گیمارێش، ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “تی ئێن تی سپۆرتس”ی بەڕازیلی، یانەی لیڤەرپوڵ گرنگی بە برونۆ گیمارێشی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ داوە، ئامادەییان دەربڕیوە لە مێرکاتۆی زستانەی 2023وە گرێبەستی پێشکەش بکەن.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی “ستاندارد”ی بەریتانی نووسیویەتی، بە هەمانشێوە یانەی چێڵسی خواستی لەسەر هێرشبەرە بەڕازیلییەکە نیشانداوە.

لە ڕابردووشدا سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، کە یاریزانی ناوبراو داواکراوی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

گیمارێش تەمەنی 24 ساڵە و توانای یاریکردنی لە پێگەکانی ناوەندی بەرگری و سەنتەردا هەیە، نرخی گواستنەوەی بە 50 ملیۆن یورۆ دەخەمڵێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت

یانه‌ی ئینته‌ر میلان حه‌وته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ساسولۆ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share