پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە دوو هاوڵاتیی بە فیشەک بریندارکردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دروستبوو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی بە فیشەك برینداربوون، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار د،أ،ع لەدایكبووی ساڵی 1977 بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.