شاخەوانێك لە چیای زمناكۆ كەوتەخوارەوە

لە كاتی گەشتێكی كۆمەڵەی شاخەوانیی سلێمانی بۆ چیای زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان، یەكێك لە ئەندامانی كۆمەڵەكە كەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە.

رووداوەكە ئەمڕۆ هەینی روویداوە، دواتر تیمی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان و تیمی فڕۆكەوانیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، چوون بە هانای شاخەوانەكەوە و دوای رزگاركردنی و هێنانەخوارەوەی لە چیاكە، رەوانەی نەخۆشخانەی “شار”ـی سلێمانی كراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، شاخەوانەكە ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.

 

بابەتی پێشتر

مووچە بۆ چەند توێژێك دەستەبەردەكرێت

بابەتی دواتر

گوماندەكرێت زیندانییانی بادینان "تیرۆری بایۆلۆجی" كرابن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کردنەدەرەوەی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share