شارەزایان: بومەلەرزەیەك روودەدات وێرانكەرتر لەوەی توركیا

وێنە – AFP

شارەزایان پێشبینیی روودانی بومەلەرزەیەك لە توركیا دەكەن و دەڵێن، “لەوەی جاری پێشوو بەهێزتر و وێرانكەرتر دەبێت”.

بەپێی رۆژنامەی “حوڕییەت”ـی توركی كە پێشبینیی شارەزایانی بڵاوكردووەتەوە، شوێنی بومەلەرزەی داهاتوو لە شاری ئیستانبوڵ دەبێت و زیانەكانی زۆر لە دوایین بومەلەرزە كە لە باكووری كوردستان روویدا زۆرتر دەبن.

شارەزایانی جیۆلۆجی ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، زیانەكانی بومەلەرزە پێشبینیكراوەكەی ئیستانبوڵ، دەرئەنجامی كۆمەڵایەتی و ئابوریی كارەساتئامێزتری دەبێت بەراورد بە بومەلەرزەكەی قارەمان مەڕەش.

جەختیشدەكەنەوە، “بومەلەرزەكەی قارەمان مەڕەش وەك پرۆڤە بووە بەراورد بەوەی چاوەڕواندەكرێت رووبدات”.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. كەسێك بە 12 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

مووچە بۆ چەند توێژێك دەستەبەردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share