نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەڵمانیا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگێشتی فەرمی و بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
شەوی رابردووش نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە شاری میونشنی ئەڵمانیا”.

ئامانجی سەردانی شاندەكەی حكومەتی عێراقیش بۆ بەشداریكردن بووە لە 59ەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

نەوزاد شێخ كامیل: پێشنیازێكمان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار خسـتە بەردەم حكومەتی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە نەخۆشخانەی هیواوە

نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، سەرباری گرفتە داراییەكان توانیوومانە خزمەتگوزارییەكان لە ئاستێكی باڵادا بێت. بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی هیوا كە وێنەیەكی…
Total
0
Share