خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ داواكردنی دەرماڵە درێژەی هەیە

دیمەنێك لە خۆپیشاندانی خوێندكاران فۆتۆ: دانیار مەحمود

خۆپیشاندانی بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵە دەكەن بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك درێژەی هەیە.

خوێندكاران لە بەردەم زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی گردبوونەتەوە و چەندین دروشمیان بەرزكردووەتەوە و تیایدا داوای گەڕاندنەوەی ئەو دەرماڵەیە دەكەن كە لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرجدەكرا.

لە ساڵی 2015 دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی، دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی ‏زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگیرا، کە بڕەکەی لە 30 هەزارەوە تا 100 هەزار دیناری عێراقی ‏بوو.‏

دوێنێ خۆپیشاندان لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین دەستیپێكرد.

لە خۆپیشاندانەكەی سلێمانی خوێندكاران بۆماوەیەك شەقامی 60 مەترییان داخست.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share