راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی لە گەڕەكی دریم ستی شاری هەولێر هاوسەرەكەی خۆی كوشت، لەلایەن هێزەكانییانەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ” بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، خ، ش)مان دەستگیركرد، كە دوێنێ شەممە لە گەڕەكی دریم ستی شاری هەولێر، هاوسەرەكەی كوشتووە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بە چەكی جۆری (دەمانچە)ی بێ مۆڵەت هاوسەرەكەی كوشتووە، بەڵام لە شوێنی رووداوەكە دەستگیركراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئێوارەی دوێنێ لەبەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دریم سیتی لە شاری هەولێر ژنێك لەلایەن كەسێكەوە كوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژییەکانی بارزانی و باخچەلی سەردانی ئیلهام ئەحمەدی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە

بەهۆی گرژییەکانی نێوان مەسعود بارزانی و دەوڵەت باخچەلی، سەردانی ئیلهام ئەحمەد بۆ تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share