شاهۆ عوسمان: گرنگە مووچە بەبانكی بكرێت تاوەكو هیچ بیانوویەك بۆ دواكەوتنی نەمێنێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، گرنگە مووچە بەبانكی بكرێت تاوەكو هیچ بیانوویەك بۆ دواكەوتنی مووچە نەمێنێت.

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، پرسی بە بانكیكردنی مووچە یاساییە و لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا ئاماژە بە بانكیكردنی مووچە كراوە و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقیش دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت.

جێگری پارێزگاری سلێمانی جەختیكردەوە و وتیشی، “بەلامانەوە گرنگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی بكرێت تاوەكو هیچ بیانوویەك بۆ دواكەوتنی مووچە نەمێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە و دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە…
Total
0
Share