سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، پاش ئەوەی خاوەن دوکانێکی جوانکاریی خانمان لە شاری کەلار سکاڵای تۆمارکرد کە لە دوکانەکەیدا ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی جوانکاریی لێدزراوە، تیمی لێکۆڵینەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کرد.
ئاماژەی بەوەشدا، پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان، چوار تۆمەتباری ژن لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکران.
دەشڵێت، ئەو چوار ژنە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکراشیکرد، تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەگوێرەی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کراوەتەوە.