پزیشکێک: ئەو باوەڕە باوەی کە وازهێنان لە نان یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، ئەفسانەیە

پزیشکێکی رووسی رایدەگەیەنێت، ئەو باوەڕە باوەی کە وازهێنان لە نان یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، ئەفسانەیە.

دکتۆر یولیا تشیگۆنینا، پسپۆڕی خۆراکی رووسی، دەڵێت، ئەو باوەڕە باوەی کە وازهێنان لە نان یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش، ئەفسانەیە، بۆ دابەزاندنی کێش باشترە و گرنگترە واز لە بەرهەمە شەکردارەکان و شیرینییەکان بهێنن، کە جگە لە ئارد رێژەیەکی رێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە.

بە بڕوای ئەو پزیشکە، نانی تازە ناتوانێت زیان بە گەددەی کەسێکی تەندروست بگەیەنێت، وەک زۆرێک پێیان وایە، بۆیە پێویستە بەکارهێنانی تەنها بۆ ئەو کەسانە سنووردار بکرێت کە بەدەست نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن لە قۆناغی توندبوونەوەی نەخۆشییەکەدا.

دکتۆر یولیا تشیگۆنینا، پسپۆڕی خۆراکی رووسی دەڵێت، “هەمیشە کالۆریی نانی سوورەوەکراو زیاترە لە نانی ئاسایی، ئەگەر  کەسێک وادەزانێت نانی سوورەوەکراو یارمەتیدەریەتی بۆ دابەزاندنی کێش ئەوە تێڕوانینەکەی هەڵەیە، رەنگە بە دروستی بڕی کالۆرییەکەی هەژمار نەکات و هەڵەیەک بکات، چونکە نانی سوورەوەکراو چەندین پێکهاتەی دیکەی تێدایە وەک تام و بۆنی جیاواز، شەکر، کە ئەوانە هەمیشە باش نین بۆ لەشێکی رێک و تەندروست”.

لە بارەی نانی جۆوە ئەو پزیشکە رووسییە دەڵێت، ناکرێت بڵێین نانی جۆ باشتر و تەندروستترە لە نانی سپی، چونکە ئەوە پەیوەندیدارە بە جۆری ئەو ئاردەی نانەکەی لێدرووستدەکرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی پۆلیسی کەنەدا: سویچی ئۆتۆمبێلەکانتان لە دەرەوەی ماڵەکانتان دابنێن

بابەتی دواتر

چۆن دەزانیت بە کافایین ژەهراوی بوویت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share