مردووە زیندووەکە: ئامادەم و لە مۆندیالی قەتەر دەبم

ئەستێرەی دانیمارک و پێشووی یانەی ئینتەر میلان، کریستیان ئیریکسن دووپاتیدەکاتەوە، لە بارودۆخێکی جەستەیی باشدایە و بەشداریی مۆندیالی قەتەریش دەکات.

کریستیان ئیریکسن لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، “دوای ڕووداوەکەی یورۆی 2020 بە هاوسەرەکەمم وت، چیتر ڕێگەی گەڕانەوەم بۆ یاریگاکانی تۆپی پێ لێگیرا، بەڵام ئەو پاڵپشتییەکی بەهێزی کردم”.

هەروەها دەڵێت، “ئەگەر سابرینا بیووتایە مەگەڕێرەوە و یاری مەکەرەوە، ئێستا دۆخەکە بەشێوەیەکی تر دەبوو، بەڵام ئەو متمانەی پێمە کاتێک پێیدەڵێم لەدوای یاری، یان مەشقەکان دەگەڕێمەوە، دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە”.

ئەستێرەکەی دانیمارک دەڵێت، “ئامانجم یاریکردنە لەگەڵ یانە نوێیەکەم، بڕیتفۆرد گرەوی لەسەرم کردووە، ئێستا هەستدەکەم لەڕووی جەستەییەوە زۆر باشم وەک جاران، هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە، ئامانجمە بەشداریی مۆندیالی 2022ی قەتەر بکەم”.

ئیریکسن لە یورۆی 2020 و ڕووبەڕووبوونەوەی فینلەندا جەڵتەی دڵ لێیدا، پزیشکانی تیمی دانیمارک بەهانایەوە هاتن و لە مردن ڕزگاریانکرد، ئێستا و دوای هەشت مانگ گەڕاوەتەوە و لە خولی نایابی ئینگلتەرا بۆ یانەی برێنتفۆرد یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێکی کورد کۆڵبەران تۆمەتباردەکات بە گواستنەوەی چەک و مەشروب

بابەتی دواتر

ئۆڤەرمارس بە ئابڕوچوونەوە ماڵئاوایی لە ئەیاکس ئەمستەردام کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share