حەكیم زیاش لە میلانەوە نزیكە

یانەی میلان لە هەوڵەكانی بۆ كڕینی حەكیم زیاشی یاریزانی یانەی چێڵسی بەردەوامە.

زیاش لە گۆڕانكارییەكانی وەرزی نوێی یانەی چێڵسی جێگەی نابێتەوەو ئیدارەی یانەكەش دەیەوێت دەستبەرداری ببن.

یانەی میلان دەیەوێت یاریزانە 29 ساڵەكە بباتە ڕیزەكانییەوە بۆ ئەوەی باڵی ڕاستی پێ بەهێزبكات.

پێشبینی دەكرێت گرێبەستەكە بە 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بخەمڵێنرێت.

كڕینی زیاش لەكاتێكدایە كە یانە شینەكەی لەندەن، سترلینگی بۆ جێگەكەی دیاریكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
Total
0
Share