کانسێلۆ ڕاستییەکانی لەبارەی گواردیۆلا و ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکراکرد

جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی و یاریزانی نوێی یانەی بایرن میونشن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەگەڵ گواردیۆلا شەڕی نەبووە و لەلایەن ڕیاڵ مەدریدیشەوە هیچ گرێبەستێکی پێشکەش نەکراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەشەڕهاتنی لەگەڵ گواردیۆلا و ئەگەرەکانی یاریکردنی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، جواو کانسێلۆ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “شەڕی نێوان من و گواردیۆلا تەنها درۆ و دەنگۆیە، لە دوایین یارییەکانی مانچستەر سیتی هەستم کرد گرنگ نیم، لەگەڵ ڕاهێنەر قسەم کرد و ئەویش لە بابەتەکە تێگەیشت، بڕیارماندا کە جیاببینەوە.”

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵیت، “هیچ ئۆفەرێکم لە ڕیاڵ مەدریدەوە پێنەگەیشتووە، ڕیاڵ یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، ئەگەر خواستیان لەسەر گواستنەوەم بێت، واتای ئەوەیە کارەکانم بە باشی ئەنجامدەدەم.”

کانسێلۆ لە وادەی گواستنەوەکانی زستانی 2023، بە شێوازی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز لە مانچستەر سیتی-یەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن بە واژۆکردنی گرێبەستێک قازانجی ساڵانەی زیاد دەکات

بابەتی دواتر

ڕۆدریگۆ: لە بەرشلۆنەوە نزیکبووم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ لوكاكۆ و تۆخێل كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری چێڵسی لەگەڵ ڕۆمیلۆ لوكاكۆی هێرشبەری ‏بەلجیكی كۆببێتەوە لەبارەی ئەو ناكۆكییانەی بەمدواییە كەوتە نێوانیان.‏…
Total
0
Share