بەرشلۆنە سێ بژاردەی خستۆتە بەردەم دێمبلی

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە سێ بژاردەی خستۆتە بەردەم عوسمان دێمبلی فەڕەنسی بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی تێدا یەكلایی بكاتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت، نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دێمبلی هێشتا ئەگەری تێدا ماوە، سەرەرای ئەوەی ئیدارەی بەرشلۆنە لە هەڵوێستەكانی توڕەبوون.

بژاردەی یەكەمی بەردەم دێمبلی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیەتی بە پێی مەرجەكانی یانەی بەرشلۆنە.

بژاردەی دووەم، ڕۆیشتنی لە ڕیزەكانی بەرشلۆنە لەماوەی 10 ڕۆژدا.

بژاردەی سێیەم، دانیشتنییەتی لەسەر كورسی یەدەگ تا كۆتایی وەرز و دوورخستنەوە لە پێكهاتەی بەرشلۆنە تا بەخۆڕایی لەكۆتایی وەرز بڕوات.

ئیدارەی بەرشلۆنە دەیەوێت سەرباری چارەسەركردنی كێشەكانی دێمبلی، گرێبەست لەگەڵ تالیافیگۆی بەرگریكار و مۆراتای هێرشبەر ئیمزابكات.

بابەتی پێشتر

دوێنێ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەچوون

بابەتی دواتر

یەکەم لێدوانی مەکگۆرک لەبارەی ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینریکی لە بەرازیلەوە نزیکە

لویس ئیریکی ئیسپانی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەى پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى بەرازیل بگرێتە دەست. هەڵبژاردەى بەرازیل لە مۆندیالی 2022دا…
زیاتر ببینە

دوو ساڵ بۆ ئەنچیلۆتی

فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی خستۆتە بەردەم ئەنچیلۆتی بۆ ئەوەى دوو ساڵی تر لە یانە مەلەکییەکە بمێنێتەوە.…
Total
0
Share